سەرکردەکانی مقاومەی فەلەستین لەگەڵ ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان کۆدەبنەوە : ئیسرائیل ئامانجە ڕاگەێندراوەکانی خۆی بەدەست نەهێنا

پەیامی کورد   ...  سەرکردەکانی مقاومەی فەلەستین لەگەڵ ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان کۆدەبنەوە : ئیسرائیل ئامانجە ڕاگەێندراوەکانی خۆی بەدەست نەهێنا

ڕابەرانی بەرخۆدانی فەلەستین جەختیان لەوە کردەوە کە کات لە بەرژەوەندی بەرەی مقاومە دایە و ئیسرائیل لە کاتێکدا کە لە ژێر فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا زیاتر بووە، هیچ کام لە ئامانجە ڕاگەێندراوەکانی نەگەیشتووە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەفەری بۆ بەیرووت کردووە، لەگەڵ ڕابەرانی گرووپەکانی مقاومەی فەلەستین دیدار و وتوووێژی کردووە.
لەم دیدارەدا کە زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و ئوسامە حەمدان یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و جەمیل مەزهەر جێگری سکرتێری گشتی بەرەی گەل بۆ ڕزگاری فەلەستین ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی فەلەستین و ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل دژی غەززە باس و شیکاری کرا.

ڕابەرانی گرووپەکانی مقاومە لەم دیدارەدا جەختیان لەوە کردەوە : لە ئەنجامی ڕاوەستان و خۆڕاگری، نیشانە دیاریکراوەکانی سەرکەوتنی نەتەوەی فەلەستین دەرکەوتووە. جەختیان لەوە کردەوە کە کات لە بەرژەوەندی بەرخۆدانی فەلەستیندایە و ئیسرائیل لە کاتێکدا لە ژێر فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا زیاتر بووە، هیچ کام لە ئامانجە ڕاگەێندراوەکانی بەدی نەهێناوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی خۆڕاگری لە مەیدانەکەدا ئاماژەی بەوەدا: یەکێک لە دەستکەوتەکانی شەڕی گەردەلوولی ئەقسا ئەوە بوو کە پرسی فەلەستین بوو بە پرسی سەرەکی جیهانی ئیسلامی و... دیسانەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، و مقاومە توانی پێگە و ڕۆڵی حاشا هەڵنەگری خۆی وەربگرێتەوە، لە دیمەنی فەلەستین و هاوکێشەکانی ناوچەکەدا سەقامگیری بکات. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران بە ئاماژەدان بە دانووستان و ڕاوێژەکانی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی ووڵاتانی جۆربەجۆر و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان زیادی کرد: تەنیا نەتەوەی فەلەستین و گرووپە فەلەستینییەکان مافی تایبەتی خۆیان هەیە کە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، و ووڵاتانی دیکەی ناوچەیی و ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان دەبێ خۆیان لە سەپاندنی پلانەکان بەدوور بگرن پێویستە خۆیان لە کاریگەریکردن لەسەر گەلی فەلەستین لە دەرەوەی فەلەستینەوە بەدوور بگرن و با گەلی فەلەستین بە پشت بەستن بە میکانیزمە ڕێککەوتنەکانی فەلەستین بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە