سەرکردەی نوێی داعش لە عێراق دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... سەرکردەی نوێی داعش لە عێراق دەست بەسەر کرا .
هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ناوی " ئەمیری دیجلە " یەکێک لە ڕابەرانی گرووپی تێرۆریستی داعش یان گرفتار کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن یەحیا ڕەسووڵ ، ووتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لاپەڕەی تویتەری ڕایگەیاندووە . لە مینایە ئۆپراسیۆنێک لە ناوەندی عێراق ، هێزە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتە سەرکەتوو بوون لە دۆزینەوەی و بەدواداچوونی تێرۆریستێکی داعش ی . ڕەوسووڵ ووتی : بە هەوڵی قارەمانانەی دەزگای دژو تێرۆر تێرۆریست ئەمیری نوێی ناوچەی دیجلە مان دەست بە سەر کردووە .
جگە لەمانە دەزگای دژە تێرۆۆر سەرکەوتوو بووە سێ ماتۆڕ و توونێلێک کە میلیشیاکان داگیریان کردبووە خاپووری بکەن . سەرلەشکەر ڕەسووڵ هەروەها ڕایگەیاند کە پێشتر ئەمیرێکی دیکەی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا لە عێراق کوژراوە
زانیاری زیاتر لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە