سەرکردە شیعەکانی ناڕزای کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... سەرکردە شیعەکانی ناڕزای کۆدەبنەوە
بە پێی زانیارییەکان وابڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی " شیعەکانی ناڕازییهكان " لە نووسینگەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەبەغدا کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ەوە ، بەرپرسانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی تایبەتی هادی عامری لەبەغدا کۆدەبنەوەو دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراقو پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوی عێراق تاووتوێ بکەن.
ئەمە لا حاڵێکدایە کە دوێنێش سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبوونەوەو تێیدا گفتوگۆیان دەربارەی ئەو دەست پێشخەریە کردووە کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو یەکخستنی ناوماڵی شیعە خستویەتییە بەردەم مۆقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر.
لە حاڵیکدا وابڕیارە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەشدا سەرجەم هێزە سیاسییەکانی عێراق بەئامادەبوونی "هاوپەیمانی سیادە"و "چوارچێوەی هەماهەنگی"و "یەکیتی نیشتمانی کوردستان" لهشارى بهغدا کۆببنەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە