سەرکەوتنی " یوون سووک یووڵ " لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری کۆریای باشوور

پەیامی کورد     ...    سەرکەوتنی " یوون سووک یووڵ " لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری کۆریای باشوور

بەربژێری حێزبی ئۆپۆزسیۆنی محافزەکار لە کۆریای باشوور بە شکستدانی بەربژێری سەرەکی خۆی لە حێزبی حاکمی سۆسیال لیبێراڵی ئەم ووڵاتە ، سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ناوبرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی یووهانپ ، کۆریای باشوور ، لەگەل کۆتایی هاتنی پڕۆسەی ژماردنی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە لە کاتژمێر ٤ ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرئەنجامیکۆتایی نیشانی دا کە " یوون سووک یووڵ " بەربژێری حێزبی ئۆپۆزسیۆنی و محافزەکار " هێزی خەڵک " بە جیاوازییەکیکەم لە بەرامبەر بەربژێری سەرەکی خۆی " لی جە میوونگ " بەربژێری حێزبی حاکم و سۆسیال لیبراڵ " دیمۆکرات " توانی سەرکەوتوو ببێت .

بە پێی دەرئەنجامە بە دەستهاتووەکان لەم دەورەی هەڵبژاردنەدا کە دوێنێ چوارشەممە بەڕێوە چوو و ڕێژەی بەشداربووان زیاتر لە ٧٧٪ بووە ، بەربژێری حێزبی هێزی خەڵک بە بە دەستهێنانی زیاتر لە ١٦.٣٩٪ میلیۆن دەنگ بەرامبەر ٤٨.٥٦٪ کۆی گشتی دەنگی بە دەستهاتوو ، وەکوو سەرۆککۆماری نوێی کۆریای باشوور هەڵبژێردرا لە حاڵێکدا کە بەربژێری حێزبی دیمۆکرات یش زیاتر لە ١٦.١٤ میلیۆن دەنگی کە دەکاتە ٤٧،٨٣٪ کۆی گشتی دەنگەکانی بە خۆی تەرخان کرد تاکوو کەمترین نێوان لە دەنگەکان بۆ پلەکانی یەکەم و دووهەم یهەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە مێژووی ئەم ووڵاتە بنووسرێتەوە .

بە سەرکەوتنی یوون ی ٦١ ساڵە کە پێشتر وەکوو دادوەری گشتی چالاکی کردووە سەرەڕای ئەمانە بە پێچەوانەی سەرۆککۆمارەکانی پێشووی کۆریای باشوور ، هیچ جۆرە ئەزموونێکی سیاسی پەرلەمانی نییە ، هێزی محافزەکاری ئەم ووڵاتە لە دوای ٥ ساڵ جارێکی دیکە توانی هێز و حۆکمڕانی لە دەست بگرێتەوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە