سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك كۆ بوونەوە
پەیامی کورد ... سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك كۆ بوونەوە
چوارشەممە 1/17 مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لە داڤۆس، لهگەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانی چێکی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانی کۆماری چیک ی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنە دەربڕی.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە