سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ سیناتۆر كریس ڤان هۆڵن كۆ بووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ سیناتۆر كریس ڤان هۆڵن كۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆبووەوە و ئەو سێناتۆرە ئەمەریکییە پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

رۆژی پێنجشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشینتۆن، لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمریکایە لە ناوچەکە و پشتیوانی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتی و هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکا دەربڕی و دووپاتی لە گرینگی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە و داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە نەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت.


ئەم بابەتە 11693 جار خوێندراوەتەوە