سەرۆكی حكوومەت پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە هەمواری یاسای بوودجەی فیدڕاڵ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە هەمواری یاسای بوودجەی فیدڕاڵ ڕادەگەێنێت
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بوودجەی فیدڕال لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین".
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، "پێشوازی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هەمواری یاسای بوودجەی فیدراڵ دەکەین".
مەسروور بارزانی راشیگەیاند، "دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکاربوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە".
سەرۆكی حكوومەت هەروەها ووتی، "سوپاسی تیمی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێمیش دەکەین بۆ کارکردن لەپێناو دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە".
دوای نیوەڕۆی یەكشەممە بە ئامادەبوونی 176 پەرلەمانتار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای بوودجەی فیدڕالی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران هەمواری یاساكە پەسند كرا.
بڕگەی 12ی هەمواری یاساكە تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان، بەگوێرەی ماددەكە دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەركرێتەوە، هەروەها تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستانیش بە 16 دۆلار دیاری كرا.
ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە