سەرۆكی رەوتی حیكمە داوایه‌ك ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکات

پەیامی کورد      ...     سەرۆكی رەوتی حیكمە داوایه‌ك ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، هەروەها دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیارێك بۆ پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كران.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی رەوتی حیكمە داوای لە سەرۆك بارزانی كرد كە رۆڵی میحوەری خۆی لە بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بگێڕێت.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە