سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له گرینگی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مریكا. عێراق ده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له گرینگی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مریكا. عێراق ده‌كاته‌وه
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی دژی داعشدا، جه‌ختی له پێویستی به‌رده‌وامی ئه‌رکی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له عێراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆر كرده‌وه و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر – به‌غدا و هاوپه‌یمانان و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی به پێویست زانی.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراقی به به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد كه چوارچێوه‌یه‌كی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌سنیشان ده‌كات و وه‌ك نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كیش ده‌بێت بۆ كاری هاوبه‌ش، ده‌رفه‌تێكی گونجاوی شه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و دیالۆگه به‌تایبه‌تی له بواری كه‌رتی تایبه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گشتیدا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/4/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای له ژەنەرال جۆن تایگەرت، گەورە ڕاوێژکاری سه‌ربازی باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا كه کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌ردوولا ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان پیرۆزباییان له تێپه‌ڕاندنی یاسای بوودجه‌ی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كرد و هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانیان دووپات كرده‌وه و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی تێپه‌ڕاندنی بوودجه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد و جه‌ختی له خواستی برەودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرده‌وه.
به‌ڕێزیان سوپاسی هاوكارییه‌کانی ئه‌مریكای له شه‌ڕی دژی داعش بۆ پێشمه‌رگه و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ی چاكسازیدا كرد، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا. له‌مباره‌یه‌وه چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالی له عێراق به كلیكی چاره‌سه‌ری له‌قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جیهان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە