سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەكیتی ئەورووپا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەكیتی ئەورووپا کرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە تۆماس سیلهر باڵیۆزی نوێی یهکیتی ئهورووپا له عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە سیلەر وەك باڵیۆزی نوێی یەكیتی ئەورووپا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كار و ئەركی نوێیدا بۆ خواست، ههروهها پشتگیری هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی و ههماههنگی لەگەڵ یەكیتی ئەورووپا، دەربڕی.
لای خۆیەوە باڵیۆزی یەكیتی ئەورووپا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆكی هەرێمی کوردستان و كاركردنی لە عێراق نیشان دا و پوختەیەكی دەربارەی پلانی داهاتووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە پێشخستنی بوارەكانی ئابووری و سەقامگیری و مافەكانی مرۆڤدا.
تاوتوێكردنی دۆخی پەنابەران و میكانیزمی ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە