سەرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو كونسولی و ڕووسیا و كووەیت دەكات

پەیامی کورد    ...   سەرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو كونسولی و ڕووسیا و كووەیت دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/7/2022 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە ئۆلێگ لڤین كونسوولی گشتی ڕووسیای فیدرال و عومەر ئەلکندەری كونسولی گشتی كوێت لە هەرێمی كوردستان كرد كە بەمەبەستی كۆتاییهاتنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.

لە دیدارەكاندا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كردن بۆ پشتیوانی و ڕۆڵیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ووڵاتەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەماوەی كاركردنیاندا و هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتوودا بۆ خواستن. دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانن لەگەڵ هەریەك لە ڕووسیای فیدرال و كوێت و جەختی لە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ رووسیا و كووەیت كردەوە، هەروەها هاوكاری ووڵاتەكانیانی لە بوارە جیاوازەكاندا بۆ هەرێمی كوردستان، بەرز نرخاند.

لای خۆیانەوە هەردوو كونسوولی گشتی رووسیا و كووەیت، سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لە كار و چالاكییەكانیان کرد لەو ماوەیەی كە لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە، پوختەیەكیشیان دەربارەی كار و چالاكییەكانی ماوەی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان خستە ڕوو.

تاوتوێكردنی پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان و چەند بابەتێكی جێگەی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكان بوون.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان - عێراق


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە