سەرۆكی پەرلەمانی ئەورووپا: چیتر پشت بە گازی ڕووسیا نابەستین
پەیامی کورد ... سەرۆكی پەرلەمانی ئەورووپا: چیتر پشت بە گازی ڕووسیا نابەستین
رۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە "هێرشەكانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین" رایگەیاند:
ئەورووپا چیتر ناتوانێت پشت بە گازی کرێملین ببەستێت بۆیە ئێمە پێویستە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ هەمەچەشنەکردنی سیستەمی وزەمان.
مێتسۆلا جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت ئاسایشی ووزەمان بەهێزتر بکەین و چیتر رێگە نەدەین کە سیستەمی ووزەمان لە ژێر دەستی دیکتاتۆرێکدا بێت و بە ویست و ئارەزووی ئەو کار بکات.
سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ووتیشی: ژیانی خۆمان و نەوەکانی داهاتوومان شایەنی ئەوەیە کە بەرگری لێ بکەین و هەروەها پێویستە باجەکەی بدەین لە پێناو هەموو ئەوانەی لە ئۆکراین و جیهان باوەڕیان بە ئەورووپا هەیە بۆ هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت ئازاد بن.
جێی ئاماژەیە ماوەیەکی زۆرە یەکێتی ئەورووپا هەوڵەکانی چر کردووەتەوە بۆ ئەوەی سەرچاوەی بەدیلی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا پەیدا بکات و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت لە رێگەی تورکیاوە گاز لە قەتەرو هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاوردە بکات.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە