سەرۆكی ڕووسیا : بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ڕێگەیەکی هۆشیارانه دەگرینەبەر
پەیامی کورد ... سەرۆكی ڕووسیا : بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ڕێگەیەکی هۆشیارانه دەگرینەبەر
سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به‌كاره‌سات كۆتاییهات، ووڵاتەکەمان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری تاڵیبان، ڕێگەیەکی هۆشیارانه دەگرێتەبەر.
ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، ووڵاته‌كه‌ی نایەوێت ئه‌فغانستان هه‌ڵبەوەشێتەوە، لە ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئەوەشدا ئەوا نابێت هیچ لایەنێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌دا بكات، هەر بۆیە هیوای ئەوەشی خواست، کە بزووتنەوەی تاڵیبان به‌شێوازێکی شارستانییانە له ووڵاتەکەیاندا هه‌ڵسوكه‌وت بکات، هەر بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كابوڵ درووستبكه‌ن.
پووتین جەختیکردەوە: “كشانه‌وه‌ی هێزەکانی سوپای ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، كه مانگی ئاب کۆتایی هات، به كاره‌سات كۆتایی هات و هیچ ئه‌نجامێكیان نییه”.
ڤلادیمیر پووتین، ویتشی: ووڵاتەکەمان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداریی تاڵیبان، ڕێگەیەکی هۆشیارانه دەگرێتەبەر.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە