سەرۆكی یەكیتی زانایانی كوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    سەرۆكی یەكیتی زانایانی كوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆكی یەكیتی زانایانی كوردستان ڕایدەگەێنێت، پێویستە سەرجەم موسڵمانان، مەسیحی و ئێزیدی بە برای خۆی بزانێت و هەر كەسێكیش ئەو كارە نەكات، ئەوا دەمارگیری هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەلا عەبدۆڵڵا سەعید وەیسی سەرۆكی یەكیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان، لە گفتوگۆیەكی ئاشتیانە و پێكەوەژیانی ئائینەكان ڕایگەیاند، لە ئائینی ئیسلامدا تەنیا موسڵمانان برای یەكتر نین، بەڵكوو مەسیحی و ئێزیدیش برای موسڵمانانن.

سەرۆكی یەكیتی زانایانی كوردستان باسی لەوەش كرد، ئەگەر تەنیا موسڵمان بە برای خۆم بزانم، جۆرێكە لە دەمارگرژی، بەڵام گەلی كورد بە درێژایی مێژووی خۆی بە پابەندبوونی بە ئیسلام و گەشەكردنی ئیسلامی میانڕەو، ئەو بابەتانەی قۆناغ بەقۆناغ پەیڕەو كردووە.

مەلا عەبدۆڵڵا لە گفتوگۆكەی بە تەحەداوە ووتی، ئەو ئازادییە ئاینییەی لە كوردستان بۆ هەموو ئائینەكان هەیە، لە زۆربەی ووڵاتانی دنیا هەستی پێ ناكەیت و نییە.

ئەو بەرپرسەی یەكیتی زانایان، پەیامێكی ئاراستەی ئەو كەسانە كرد كە ڕەخنە لە ئائین و ئائینزانەكان دەگرن و ڕای گەیاند، برایەتیی نێوان گەلان و ئاینە جیاوازەكان لە دنیادا درووشمە، بەڵام لە كوردستان لەمێژە بووەتە ڕاستەقینە، مەلا مستەفا بارزانی وەك سەركردەیەكی ڕۆحی و نەتەوەیی، توانی ئەو برایەتی و پێكەوەژیانە درووست بكات، موسڵمانێك و مەسیحییەك، موسڵمانێك و ئێزیدییەك لە یەك سەنگەردا و پێكەوە خوێن بڕێژن لە پێناوی ڕزگاركردنی كوردستان.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە