سەرۆك ئەركانی سووپای ئیسرائیل فەرمانی ئامادەبوونی بەپەلەی بۆ شەڕ ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   سەرۆك ئەركانی سووپای ئیسرائیل فەرمانی ئامادەبوونی بەپەلەی بۆ شەڕ ڕاگەیاند

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەرۆك ئەركانی سووپای ئیسرائیل فەرمانی ئامادەبوونی بۆ شەڕ ڕاگەیاند و فەرماندەیی سووپای ئیسرائیل رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر بۆ ئامادەكاری بۆ هێرشكردنەسەر بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران.

رادیۆی سووپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە سەرۆك ئەركانی سووپای ئیسرائیل ئاڤیۆ كووخاوی فەرمانی بە هێزە چەكدارەكان كردووە پەلە بكەن لە خۆئامادەكردن بۆ هێرشكردنەسەر ئێران.

لەم چوارچێوەیەشدا هێزی ئاسمانی گۆڕانكاری لەبەرنامەی راهێنان و ئامادەكاری تایبەتی فڕۆكەوان و كارمەندانی كردووە و بە باشی چووەتە پێشەوە.

ئەم گۆڕانكارییانە لە دوای زیادبوونی ناكۆكییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازی ئێرانە كە تێیدا كار لەسەر سیناریۆی دیمۆنای ناوەكی ئێران كراوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە