سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جه‌ژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

پەیامی کورد   ...  سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جه‌ژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کریستییانەکانی عێراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی :

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان هیواخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە.

 

مەسعوود بارزانی

24ی كانوونی یەكەمی 2023


ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە