سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكیتی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە

پەیامی کورد  ...  سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكیتی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكیتی ئافرەتانی كوردستان كۆبووەوە و "قوربانیدان و ماندووبوونی ئافرەتانی كوردستانی بەرز نرخاند".

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/12/2023، لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكیتی ئافرەتانی كوردستان كۆ بووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی لە ووتەیەكدا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی یەكیتی ئافرەتانی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلی كوردستان، قوربانیدان و ماندووبوونی ئافرەتانی كوردستانی بەرز نرخاند و بە پێویستی زانی، كە لە قۆناغی داهاتوودا یەكیتی ئافرەتانی كوردستان لە پێگەیاندنی ئافرەتان و قووڵكردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتمانی ئافرەتان بە گڕوتینێكی زیاتر و سەردەمیانە بەردەوام بن، هەروەها كار بۆ بەرگریكردن و پاراستنی مافەكانی ئافرەت لە كایە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیدا بكەن."

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، سەرۆك بارزانی سوپاسی سكرتێر و ستافی سكرتاریەتی یەكیتی ئافرەتانی كوردستانی كرد، كە ئەركەكانیان بە باشی بەجێ گەیاندووە، پەیوەست بە بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكیتی ئافرەتانی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا، ئامۆژگاری و ڕێنوێنی پێویستی خستە ڕوو.


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە