سەرۆك بارزانی و شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆبوونەوە

پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی و شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆبوونەوە

سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخی تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد و، جەختیان لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك کرد بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگە.

شێخ موحەمەد کەسنەزانی، باوکی شێخ نەهرۆ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا، لە بەیانی رۆژی ٤-٧-٢٠٢٠ لە ئەمەریکا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد و، لەدوای ئەو شێخ نەهرۆ کرا بە شێخی تەریقەتەکەی.

دەقی راگەێندراوی کۆبوونەوەکە:

ڕۆژی سێشەممە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ موحەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك كرایەوە بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتی نێوان چین وتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن لە بەها بەرزەكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیان.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە