سەرۆك بارزانی و موحسین مندەلاوی دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ دەكەن
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی و موحسین مندەلاوی دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ دەكەن
سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دوایین پێشهاتەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئاداری 2024 لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت كرد.
لە دیدارەكەدا كە د. شاخەوان عەبدۆڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوو، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران، و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا.
ئەم بابەتە 10766 جار خوێندراوەتەوە