سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەكات

پەیامی کورد     ...  سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەكات

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە سەرۆك مەسعوود بارزانی بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كۆنگرەی چوارەم و هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و سەركردایەتی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

رۆژی ١٨ـی شوبات/فێبریوەری ٢٠٢١ کۆمەڵی ئیسلامی دەستی بە بەستنی چوارەم کۆنگرەی حیزب کرد، تێیدا بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەو حیزبە لە کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان و عه‌لی باپیر بە کەسی یەکەمی حزب هه‌ڵبژێردرایه‌وه، پۆستەکەشی لە ئەمیرەوە گۆڕدرا بۆ سەرۆک.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە