سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو بەڕێزان نووری مالكی و هومام حمودی کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو بەڕێزان نووری مالكی و هومام حمودی کرد

یەكشەممە 13ی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعوود بارزانی لەڕێی نامەیەكدا  پیرۆزبایی لە نووری مالكی سكرتێری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سكرتێری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە كۆنگرەی نۆزدەهەمی حزبی دەعوەی ئیسلامی دا. 

هەروەها هەمان ڕۆژ لەڕێی نامەیەكی تر پیرۆزبایی لە د. هومام حمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق كرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە خولی چواردەهەمی حزبەكەیاندا.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە