سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی دەكات

پەیامی کورد      ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بافل جەلال تاڵەبانی كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە یەکڕیزی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا .

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کراو گرینگی یەک ووتاری کورد لەبەغدا بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی  بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پڕەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە