سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق دەکات
سەرۆك مەسعوود بارزانی، ئهمڕۆ سێشەممە لە سەلاحەددین پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق جەختی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە.
ھەر لەو کۆبوونەویەدا تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی میوان وێڕای پێزانیان بۆ بەردەوامی ئەو چاکسازییانە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان بە ھەنگاوێکی ئیجابی بۆ سەقامگیری ناوچە جێ ناکۆکەکان لە قەڵەم دا.
ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سووریا تەوەری دیكهی ئەو دانیشتنەبوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە