سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەكات

پەیامی کورد      ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە زازا كاندیلاكی باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ خەباتی مێژووی سەرۆك بارزانی و، تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە ڕێگەی ئازادی بەرز نرخاند. هەروەها ویستی ووڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دانانی كونسووڵی فەخری ئەو ووڵاتە لە شاری هەولێر خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی جۆرجیا دەربڕی و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە