سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد
ڕۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی ئێرانی و جەختیشی لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە.
بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و پێویستی[ چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە