سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق دەكات

پەیامی کورد      ...     سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سیداتی شێخ وەلەد ئەحمەد عیشە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان نیشان دا و ئاماژەشی بەوەدا كە لە هەرێمی كوردستاندا ژێرخانی پتەو هەیە بۆ ئەوەی داهاتوویەكی گەشی هەبێت و خوازیاری ئەوەش بوو كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ووڵاتەكەی و ووڵاتانی تری كیشوەری ئەفریقیا پەرە پێ بدات.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق لە ئەرك و كاری داهاتووی خواست و پێشوازیشی لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە