سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە ئۆردن و عێراق دەكات

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە ئۆردن و عێراق دەكات

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى پێشوازی لە باڵوێزی نەمسا لە ئوردن و عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/9/2021 له‌ سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئۆسكار ڤوستنگەر، باڵیۆزی نەمسا لە ئۆردن و عێراق كرد، لە دیدارەكەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و نەمسا، جەخت لە برەودانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی پەیوەندییەكان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی نەمسا ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، هه‌روه‌ها خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەرز نرخاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایە سەر تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتووی عێراق، هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ببێتە هۆكارێك بۆ باشتربوونی دۆخی گشتی عێراق و بەدیهاتنی خواستی هاووڵاتییان بۆ گۆڕانكاری.

بارودۆخی شەنگال و ئاستەنگەكانی بەردەم ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال تەوەرێكی دیكه‌ى ئەو دانیشتنە بوو.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە