سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەكات
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢١ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە میشێل ڕێنتەنار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە هانس ئاكێربووم كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر. هەروەها جەختی لەوەش كردەوە كە وڵاتەكەی لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیدەری عێراق و هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەمێنێتەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا لە بواری كشتوكاڵ و بوارە جیاجیاكانی تر كرایەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە