سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ ١٥ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی و مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو هەماهەنگی و كاری هاوبەشەی كە لەنێوان ووڵاتەكەی و هەرێمی كوردستاندا هەیە. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند كە پەیوەندییەكانی هەردوولا بنەمایەكی پتەویان هەیە و زەمینەیەكی لەبار هەیە بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراقی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پێشوازیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیای كرد.
گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەمەڕ بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو دیدارەدا ئۆلێگ لێڤین كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادە بوو.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە