سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد

ڕۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەری كێشەكان كرایەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە