سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەكات

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان دەكات

سه‌رۆك بارزانى پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد و چه‌ند بیروڕایه‌كیان ئاڵوگۆڕ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22/8/2021 له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك بارزانى پێشوازیی لە ئۆسامە نۆجەیفی، سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان و ئەمینداری گشتی حزبی (للعراق متحدون) كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری، بە پێویست زانرا.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە