سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئۆسامە نۆجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە