سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە دەكات

پەیامی کورد   ...  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە دەكات

رۆژی پێنجشەممە 11ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی  لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و، جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە قەیرانی سیاسی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسی عێراق و كۆتایی هاتنی قەیرانی سیاسی بێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە