سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا دەكات

پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـی شوباتی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ حومێد دەهام ئەلهادی شێخ و سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا دوای ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەمەڕ بارودۆخ و دوا پێشهاتەكانی سووریا هەردوولا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی و پەیوەندی دێرینەی نێوانیان، جەختیان لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندی و برایەتی نێوان كورد و عەرەب و نەتەوەکانی تر لە سووریا و بە تایبەت لە ناوچەی جزیرە كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە پەرۆشەوە باسی لە بارودۆخی نالەباری سووریا كرد و هیوای خواست كە چارەسەرێكی سیاسیی گشتگیر هەبێت بۆ ڕزگاربوونی پێكهاتەكانی سووریا لەو نەهامەتی و تەنگوچەڵەمە چەند ساڵەیەی لەئارادایە. هەروەها سەرۆك بارزانی پاراستنی ئاساییش و ئارامیی ناوچەكە و، بەهێزكردنی بنەماكانی پێكەوەژیانیشی وەك بنەمایەك بۆ گەڕانەوەی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی ناوچەكە بە پێویست زانی.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە