سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانی حیكمە کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانی حیكمە کرد
ڕۆژی دووشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانی حیكمە و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی ڕوانگەی لایەنەكان و بەردەوامی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندی قووڵ و مێژوویی نێوان هەردوولا و پێویستی پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە كرا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە