سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا دەكات

پەیامی کورد   ...  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا دەكات

ڕۆژی شەممە 18ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان ووردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەمەڕ دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە هاووڵاتیان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و ووڵاتی خۆیان جێنەهێڵن و خۆڕاگر بن.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە