سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیەتی نیشتیمانی حەسم کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیەتی نیشتیمانی حەسم کرد
ڕۆژی دووشەممە 24ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیەتی نیشتیمانی حەسم بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتی هاوپەیمانیەتی نیشتیمانی حەسم كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڕەشە و كۆسپەكانی بەردەم پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و گەشەسەندن ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی هاتنەكایەوەی ڕوانگەیەكی هاوبەشی نیشتیمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و پابەندبوون بە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و تەوافوق لە بەڕێوەبردنی ووڵات كرایەوە.
تاوتوێكردنی بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی پارێزگاكانی عێراق و، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوە بوون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە