سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی عەشیرەتی ئەلبغزات سەربە هۆزی ئەلجبور کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی عەشیرەتی ئەلبغزات سەربە هۆزی ئەلجبور کرد
یەكشەممە 4ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی عەشیرەتی ئەلبغزات سەر بە هۆزی ئەلجبور بە سەرۆكایەتی شێخ عیسا موحسن ئەلسەبیل كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە قووڵكردنەوەی ڕۆحی لێبوردەیی و برایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق هەبوو و هەروەها سوپاسی گەلی كوردستانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا باوەشیان بۆ حەواندنەوە و پەنادانی سەدانهەزار ئاوارەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان و بەهێزكردنی بەهاكانی پێكەوەژیان و خۆشەویستی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی عێراق و ڕیشەكێشكردنی تووندڕۆی و نەهێشتنی كولتووری ڕق و تۆڵە كردەوە.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو دیدارەدا خاتوو مونا ئەلسەبیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی عەشیرەتی ئەلبغزات ئامادە بوون.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە