سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات

ڕۆژی یەكشەممە ٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعوود تەك سەرۆكی گشتی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسی توركیا و ڕەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندی نێوانیان كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە