سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەگید كابایل پاڵەوانی بۆكسێنی جیهان کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەگید كابایل پاڵەوانی بۆكسێنی جیهان کرد

 پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی پاڵەوانی بۆكسێنی ناسراوی كورد عەگید كابایل كرد.

سەرۆك بارزانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە عەگید كابایل بۆكسێنەری جیهانی كورد كرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی كێشی قورس (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی، هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ عەگید كابایل خواست.

لەبەرانبەردا عەگید كابایل خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و سوپاسی پشتیوانی سەرۆك بارزانی كرد و خەڵات و پشتێنەكەشی وەك ڕێز و پێزانین پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە