سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر دەكات
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر دەكات
ڕۆژی سێشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەرشاك مانۆكیان كونسووڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسووڵی ئەرمینیا لە هەولێر پێزانینی هەبوو بۆ ماندووبوون و خەباتی مێژوویی سەرۆك بارزانی لەپێناو ئازادی و مافەكانی گەلی كوردستان و هەروەها ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەروەها هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا كردەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە