سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر دەكات
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر دەكات
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە كلێمێنس زێمتنەر كونسووڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر كرد كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و، كونسووڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەت و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و یارمەتیدرەری بوونە.
هەر لەو دیدارەدا كونسووڵی گشتی ئاڵمانیا لە هەولێر سیاسەت و ئامادەیی ووڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بابەتی چاكسازی خستەڕوو.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە