سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق کرد

پەیامی کورد   ...  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق کرد

ڕۆژی یەكشەممە 4ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددیاتی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی كاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دام ودەزگەی قەزایی كرایەوە.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەماهەنگی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش و سەقامگیری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.


ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە