سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات
سەرۆك مەسعوود بارزانی، ئهمڕۆ یەكشەممە، لە سەلاحەددین پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان كرد.
لە دیدارەكەدا، كە مەتران بەشار وەردە ئامادە بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوای كرد، كە سەرۆك بارزانی رۆڵی خۆی لە نزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بگێڕێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رەوشی كریستیانەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و جەخت لە قووڵتركردنی پێكەوەژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە