سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یانەی وەرزشی دهۆك کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یانەی وەرزشی دهۆك کرد

پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێوبەر و یاریزانان و ستافی یانەی وەرزشی دهۆك كرد.

لەو دیدارەدا كە د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆكیش ئامادە بوو، سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی یانەی وەرزشی دهۆكی كرد و پیرۆزبایی سەركەوتن و بەدەستهێنانی قارەمانییەتی جامی كەندئاوی لێ كردن و دەستخۆشی لە یاریزانان و ستاف و بەڕێوبەر و هەموو ئەوانە كرد كە ڕۆڵیان لەو سەركەوتنە مێژووییەدا هەبووە. سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵی وەرزش و وەرزشوانان لە ژیانی گەلان دا و ئەوەشی خستەڕوو ئێوە دەتوانن لە سیاسەت زیاتر و باشتر دۆزی گەلەكەتان بە جیهان بناسێنن. سەرۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانەی وەرزشی دهۆك و سەرجەم وەرزشوانانی كوردستان دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و خەمخۆری سەرۆك بارزانیان كرد و ڕایانگەیاند كە پاڵپشتیەكانی سەرۆك بارزانی ئیرادەی سەركەوتن و ورەی زۆری پێ بەخشیون و ئەو سەركەوتن و جامەی بە دەستیان هێناوە وەك دیاری پێشكەشی سەرۆك بارزانی دەكەن.


ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە