سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یەكێك لە شێخەكانی هۆزی شەممەڕ دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یەكێك لە شێخەكانی هۆزی شەممەڕ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ فەیسەڵ حەرووش ئەلجەرەبا یەكێك لە شێخەكانی هۆزی شەممەڕ كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و بار و گوزەرانی خەڵك لە ناوچەكانی سەر سنووری سووریا و عێراق و ڕۆژئاوای دیجلە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە دۆستایەتی و برایەتی و پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە كرایەوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە