سەرۆکایەتی تورکیا سەبارەت بە سەردانەکەی موستەفا کازمی بۆ ئانکارا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی تورکیا سەبارەت بە سەردانەکەی موستەفا کازمی بۆ ئانکارا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە، راگه‌ێندراوێكی سەڤارەت بە سه‌ردانی موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئانکارا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كازمی و ئه‌ردۆغان پرسی ووزه، تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، رۆژی پێنجشه‌ممه موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئانکارا ده‌كات
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "بابه‌ته‌كانی وزه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان كازمی و ئه‌ردۆغان ده‌بن".
دوێنێ سێشه‌ممه، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاوه‌ری شاندێك و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی گه‌یشته توركیا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە