سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ سەبارەت بە مووچە بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ سەبارەت بە مووچە بڵاو دەکاتەوە

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی مردنی خانەنشینان لەکاتی دابەشکردنی مووچە، بڕیاردراوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان بکرێت و داواش لە وەزارەتی دارایی دەکەن میکانزمێکی گونجاو بۆ دابەش کردنی مووچەی خانەنشیان لە داھاتوودا بگیرێتەبەر.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان  ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لە سەر راسپاردەی دادوەر (کاوە فتحی معصوم) سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی گیان لە دەستدانی خانەنشینێک لە (سۆران) لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەی، بەرێزیان دادوەری داواکاری گشتی لە سۆران راسپارد بۆ بە دواداچوونی ئەم بابەتە لە رووی کارگێری و یاساییەوە".

ئەوەش هاتووە، سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان داوای پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە کرد بۆ ئاشنا بوون لە (راستی) ئەم بابەتەو ئاشکراکردنی کەم تەرخەمان بۆ بەدواداچوونی یاسایی".
لەبارەی دابەشکردنی مووچەش سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "داواکارین لە بەرێز وەزیری دارایی بە دانانی میکانزمێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان لە داھاتوو دا، بۆ ئەوەی کارەساتی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە