سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگی سەبارەت بە مووچە بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگی سەبارەت بە مووچە بڵاو کردەوە
سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگهیاند، دەربارهی ههواڵێكی میدیای فهرمی بزووتنهوهی گۆڕان پەیوەست بە"رێگریكردن له دابهش كردنی مووچه" داوای روونكردنهوه له بزووتنهوهكه و وهزیری دارایی دەکات كه له پشكی گۆڕانه، بە پێچەوانەوە هۆشداری دەدات لەوەی، ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەش کردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەنەڕوو.
ئێوارەی دوێنێ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی ٣ بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت دواخراوە.
لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکی حکوومەتە و وەزیری دارایی ش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بە درۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەش کردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو.
سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٤/٤
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە