سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا تەقینەوەکەی کابۆل شەرمەزار دەکات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەێندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانی دوێنێ کابوڵ بڵاوکردەوە و تێیدا بەتووندی ئیدانەی تەقینەوەکانی کرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی له تویته‌ر، هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ده‌ربڕیوه.
تێیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی (26ی ئاب/ ئۆگێست/ 2021)، فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل ده‌كات، كه بوه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیانی ئه‌فغانی و سه‌ربازانی ئه‌مریكی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هاوخه‌می بۆ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌رده‌بڕین، كه له‌م كرده‌وه‌یه تیرۆریستییه‌دا بوونه‌ته قوربانی.
دوێنێ پێنجشەممە لەنزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ دوو تەقینەوە ئەنجامدرا و بەهۆیەوە ١٢ سەربازی ئەمریکا کوژران، ١٥-ی دیکەش برینداربوون و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی ئەفغانیش پێوەبوون.
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە